سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: ئەمڕۆ ئێمە کارەساتی زۆر خەمین لە ڕەفەح دەبینین کە ئیسرائیلییەکان ئەبێ بزانن درێژەی جەنایەتەکانیان لە دژی خەڵکی غەززە بێ تێچوو نابێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی باقری سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوە لە لێدوانی پێش نوێژی هەینی تاران، ڕایگەیاند: ئەم ڕۆژانە تازیەباری شەهادەتی ئازیزانمان و هەروەها شەهیدانی گەورەی غەززەین کە بەهۆی جەنایەتە نامرۆڤانەکانی ئیسرائیلەوە کوژراون.

باقری وتیشی ئەوەی کە ئەو شەڕە چەند مانگە درێژەی هەیە، لە خۆیدا نیشانەی سەرکەوتنی خەڵکی فەلەستینە.

سەرپەرستیاری وەزارەتی دەرەوە وتیشی: لەسەرەتای ئەو شەڕەوە هەموو جیهان پشتی لە ئیسرائیل کردووە بە شێوەیەک کە ئەو وڵاتانەی کە دەیانەویست پیوەندیان لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی بکەنەوە دەستیان لە ئەو کارە هەڵگرتووە، دادگای نێودەوڵەتی لە دژی ئیسرائیل حوکم دەردەکات، سزای دەستگیر کردنی بنیامین نتانیاهۆ دەرکراوە و خۆپیشاندانی چەند سەد هەزار کەسی لە شارەکانی ئەمریکا و ئەورووپا لە پاڵپشتتی لە فەلەستین بەڕێوە چوو.

ناوبراو راشیگەیاند کە بەرخۆدان لە ناوچەکە شوناس و ڕاستییەکی نکۆڵی نەکراوە و دەبێتە هۆی سەقامگیری ناوچەکە.

باقری بە ئاماژە بە جەنایەتەکان لە ڕەفەح زیادی کرد: ئێستا کارەساتێکی خەمین لە ڕەفح لە ئارادایە و هێرش دەکەنە سەر کەمپی ئاوارەکانیش. خراپتر لە ئەوەش پاڵپشتی ڕۆژاوا لە فەلەستینە. ئیسرائیلییەکان بزانن کە درێژەی جەنایەتەکانی ئەوان دژی خەڵکی غەززە بێ تێچوو نابێت.