بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، "ناسر کەنعانی"، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، هێرشەکانی شەوی ڕابردووی ئەمریکا و ئینگلیز بۆ سەر ناوچەکانی شارەکانی سەنعا و حودەیدەی یەمەن کە لە ئەنجامدا شەهید و بریندار بوونی ژمارەیەک کەسی لێکەوتەوە، بە توندی شەرمەزار کرد.
کەنعانی وتی: هێرشی شەڕانگێزانەی ئەمریکا و بریتانیا بۆ سەر یەمەن و بەئامانجکردنی هاووڵاتییان و خەڵکی مەدەنی، لە هەمان کاتدا لەگەڵ بەردەوامی پشتیوانی بێسنووری ئەم دوو وڵاتە بۆ درێژەدان بە تاوانە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنی و ژینۆساید دژ بە کەرتی غەززە و ناوچەی ڕەفەح، بە ئامانجی بڵاوکردنەوەی نائەمنی لە ناوچەکە و ڕێگریکردن لە پشتیوانی شەرەفمەندانەی گەل و حکومەتی یەمەن، ڕزگاری نەتەوەیی گەلی ستەملێکراوی فەلەستین ڕوودەدات.
کەنعانی بەردەوامی پێشێلکردنی سەروەری و یەکپارچەیی خاکی یەمەن و هێرشکردنە سەر هاووڵاتیانی ئەم وڵاتەی بە نموونەیەکی ڕوونی پێشێلکردنی یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکان و هەروەها پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ زانی و وتی؛ حکومەتە دەستدرێژکارەکانی ئەمریکا و ئینگلیز بەرپرسیارن لە دەرئەنجامەکانی ئەم تاوانانە دژی گەلی یەمەن.