ئەندامی نووسینگەی سیاسی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن بە ئاماژە بە هێرشەکانی ئەمریکا و بریتانیا بۆ یەمەن لە چارەنووسی گرانی بەردەوم هیرشبەران هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەیادین عەلی قحوم ئەندامی نووسینگەی سیاسی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن لە کاردانەوە بە هێرشەکانی بریتانیا و ئەمریکا بۆ سەر یەمەن وتی: ئەمریکا و بریتانیا بەدوای هاندانی هەندێک وڵاتەکان بۆ سەر یەمەنن و ئێمە جەخت دەکەین کە وەڵامی هەموو هێرشێک دەدەینەوە.

ناوبراو زیادی کرد: شەڕی ئەمڕۆ لەگەڵ ئەمریکا و بریتانیا شەڕی کەرامەت و شەرافەتە و یەمەن توانای زۆر بۆ بەرەنگار بوونەوە هەیە و هێرشبەران ئەبێ خۆیان بۆ کاردانەوە ئامادە بکەن. یەمەن نابەزێت و ئەمریکا و بریتانیا دەرکەی جەحەندەمیان بەسەر خۆیاندا کردووەتەوە. ئێمە بە وڵاتانی دراوسێ دەڵێین کە دیسانەوەی خپیان پێوە نەگلێنن. یەمەن خوازیاری ئاشتی لەگەڵ دراوسێکانە بەڵام لە کاردانەوە بە هەر هێرش و دەستدرێژییەک درەنگ ناکات.

قحوم جەختی کرد: ئێمە چەندین جار وتوومانە و جەخت دەکەین کە ئۆپراسیۆنی یەمەن لە دەریاوە تا کاتی ڕاگرتنی هێرشەکان بۆ سەر غەززە درێژەی دەبێت و ڕاناگیردرێت.