بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەواڵدەری فەڕەنسا لە ئاوارەیی بێ کۆتایی کوردە ئێزدیەکانی دانیشتووی شەنگال، دوای تێپەڕینی دە ساڵ لە داگیر کردنی لەلایەن داعشەوە هەواڵی دا.
هەواڵدەری فەڕەنسا بە ئاماژە بە ڕووخانی بەربڵاوی شەنگال و گوندەکانی دەوروبەری بەهۆی هێرشی داعشەوە، درێژەی کێشەکانی نێوان هەوڵێر و بەغدا بۆ کۆنترۆڵی ئەو ناوچە و سەرەنج نەدانی جیدی بۆ بووژانەوەی ئەو ناوچە، لە نەویستنی کوردە ئێزدییەکان بۆ گەڕانەوە بۆ ئەو ناوچە هەواڵی داوە.
بەرپرسێکی ئەمنی کە نەیویست ناوی ئاشكر ابکرێت ڕایگەیاندووە بوونی چەند گرووپی میلیشیای سەر بە پەکەکە ، حکومەتی ناوەندی بەغدا و هەرێم بوونەتە هۆی سەرلێشێواوی ئەمنی و ڕکابەری جیدی لەسەر کۆنترۆڵی ئەو ناوچە. هەروەها حکومەتی ناوەندی و هەرێمی کوردستان ئامادەی قبووڵ کردنی کۆنترۆڵی سیاسی و ئیداری لایەنی بەرانبەر بە سەر شەنگال و دەوروبەرەکەی نین.
ئەو هەواڵدەریە ڕاشیگەیاندووە کە ئەو ناوچە وەکوو وێرانەیەک ماوەتەوە و ئاوارەکان ناتوانن بگەڕێنەوە بۆ ناوچەکەیان لە حاڵێکدا کە حکومەتی عێڕاق بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان کاتی دیاری کردووە.
یەکێکی دیکە لە هۆکارەکانی نەگەڕانەوەی ئاوارە ئێزدیەکا بۆ شەمگال، جێبەجێ نەکردنی ڕێککەوتننامەی ساڵی 2020 لە نێوان هەولێر و بەغدا بۆ ئاوەدان کردنەوەی ئەو ناوچەیە.