بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەحمەد وەحیدی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ (پێنجشەممە) لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەنووسانیدا لە ناوەندی هەڵبژاردنی ئێران وتی: پڕۆسەی هەڵبژاردنی خولی ١٤ی سەرۆکایەتی کۆماری بە دەستپێکردنی ناونووسی کاندیدەکان دەست پێدەکەین.
وەزیری ناوخۆ ڕایگەیاند: پرۆسەی هەڵبژاردن بۆ ماوەی ٥ ڕۆژ بەردەوام دەبێت بۆ ناو تۆمارکردن، ٧ ڕۆژ بۆ پشکنینی بڕوانامە، و ١٤ ڕۆژ بۆ بانگەشەی کاندیدەکان، و دەنگدان لە ٨ی پووشپەڕ ئەنجام دەدرێت. لە هەلومەرجی ئێستادا کە خاڵی وەرچەرخانە لە مێژووی کۆماری ئیسلامیدا، سەرەڕای خەسارێکی گەورەی شەهیدبوونی سەرۆک و هاوەڵانی، بە ڕێنمایی ڕێبەریی شۆڕش و بڕگەکانی دەستوور، هیچ پەککەوتنێک لە ئیدارەی وڵاتدا نایێتەدی.
وەحیدی جەختی لەوە کردەوە: هیوادارین بە ئامادەبوونی هەموو لایەک و ئامادەبوونی میدیا و حزب و کەسایەتییە کاریگەرەکان شاهیدی هەڵبژاردنێکی باش بین و هەموو پێوەرەکانی هەڵبژاردنێکی باش لەسەر بنەمای ئەخلاقی ئیسلامی لە هەموو قۆناغەکانیدا ڕەچاو بکرێت، و هەمووان بێن بۆ دەنگدانێکی بەشکۆ.