بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناوەندی پەیوەندییەکانی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکان، ڕاپۆرتی دووهەمی کۆمیسیۆنی باڵای بەدواداچوون لە ڕەهەند و هۆکارەکانی ڕووداوی هەلیکۆپتەری سەرۆککۆمار و شاندەکەی، بڵاو کردەوە.
لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە:
هەوا لە سەرەتای ڕۆژدا ساماڵ و بێ کێشە بووە و بەڵام لەباری هەوا بۆ گەڕانەوە پێویستی بە لێکدانەوەی زیاتر هەیە.
هیچ کێشەیەک لە هەلیکۆپتەرەکەدا نەبووە کە بتوانێ کاریگەریی بکاتە سەری
هەلیکۆپتەرەکە لەباری کێشی ستاندار بۆ هەڵگرتن لە هەر دوو کاتی چوون و گەڕانەوەدا کێشی مۆڵەت پێدراوی هەڵگرتبوو.
لە لێکدانەوەی گفتوگۆی نێوان فڕۆکەوانەکان هیچ شتێک سەبارەت بە بوونی باری نائاسایی نەبیسرا.
ڕوودانی تەقینەوەیەک کە بووبێته هۆی تێکدان لە کاتی فڕین و چەند ساتێک پێش ئەوەی بەر لێوارەکانی بەرزاییەکان بکەوێت، ڕەتدەکرێتەوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی شارەزایان، هیچ کاریگەرییەکی شەڕی ئەلیکترۆنی لەسەر کۆپتەرەکە بەدی نەکراوە