بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گومڕوکی ئێران لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕایگەیاند کە لە سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەممەوە، هەناردە کردن و ترانزیتی کاڵا لە ڕێگای گومڕوکەکانی هاوسنووری هەرێمی کوردستانەوە بەهۆی دەرکردنی گومڕوکی نوێ بۆ بارهەڵگرەکان، ڕاگیردراوە.
ئیدارەی گومڕوکەکانی ئێران سەبارەت بە هۆکاری ڕاگرتنی هەناردە کردن و ترانزیت لە گومڕوکەکانی هاوسنووری هەرێمی کوردستان لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە ئاماژە دراوەتە سەر ئەو خاڵە کە بارهەڵگرەکانی گواستنەوەی کاڵا بۆ هەرێم دەبێت 15 هەزار دینار بدەنە کۆمپانیایەکی تایبەت بۆ دەرکردنی بارنامەکەیان و ئەگەر ئەو پارەیە نەدەن وڵاتی بەرانبەر بارهەڵگرەکان وەرناگرێت.
هەر بۆیە شۆفێرەکان لە ناڕەزایەتی بە دیاری کردنی ئەو تێچووە لە سەرلەبەیانی دووشەممەوە هیچ بارهەڵگرێکی عێراقی نەهاتووە بۆ پێدانی گومروک و رەوتی هەناردە و ترانزیت بۆ هەرێمی کوردستان لە ئێستادا ڕاگیردراوە.