بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گۆڤاری ئای نیوزی بریتانیا کە لەگەڵ فەرماندە و یەکنیەکانی ژنانی یەکینەکانی پاراستنی گەل گفتوگۆی کردووە، لە کەم بوونەوەی بەرچاوی ئەندامی ژنی هێزەکانی کوردی سووریا هەواڵی داوە.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ژمارەی ئەندامانی ژنی هێزە کوردییەکان بۆ 5000 کەس دابەزیوە.
فەرماندەکانی ژنی کوردی سووریا سەبارەت بە هۆکاری کەم بوونەوەی ژمارەی هێزەکانی ژن قسەیەکی نەکردووە بەڵام وتوویانە لە ئێستادا ئەرکی پاشماوەی ئەندامانی ژنی کورد بەرەنگار بوونەوەی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردی سووریایە.
ئەو گۆڤارە پاگەندەی کردووە کە ژمارەیەکی بەرچاو لە هێزەکانی ژن لە شەڕ لەگەڵ داعش و یان هێرشەکانی تورکیا گیانیان لەدەست داوە کە ئەو بابەتە لەسەر بەشدارنەبوونی ئەندامانی دیکە کاریگەری داناوە.