دوابەدوای کۆچی دوایی دایکی سکرتێری گشتی حیزبوڵڵای لوبنان، ڕێبەری باڵای شۆڕش، لە پەیامێکدا، سەرەخۆشییان بۆ سەید حەسەن نەسروڵڵا نارد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا خامنەیی، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی دوای کۆچی دوایی دایکی موجاهیدی گەورە، سەید حەسەن نەسروڵڵا، پەیام سەرەخۆشییان نارد.

بسم الله الرحمن الرحیم

بۆ موجاهیدی گەورە جەنابی حجة‌الاسلام و المسلمین حاجی سەید حەسەن نەسڕوڵا ڕێبەری بەرخۆدانی لوبنان دامت برکاتُه

سلام علیکم

پرسە و سەرەخۆشی قووڵی خۆم ئاراستە دەکەم بە بۆنەی کۆچی دوایی دایکی ئازیزتان. بۆ گەورەیی کۆچکردوو بەسە کە سەیدی کۆڵنەدری بەرخۆدان لە داوێنی پاکی ئەو سەری هەڵدا.

ڕەحمەت و ڕیزوانی خوای گەورە لە ئەو بێت و ئارامی و سلامی خوا لەسەر ئێوە و هاوخەباتکارەکانتان لە بەرەی گەورەی بەرخۆدان.

سەید عەلی خامنه‌یی