وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ڕایگەیاند: بەپێی ئەو ئامارەی لەبەردەستماندایە زیاتر لە 330 پەیاممان لە بەرپرسانی باڵای وڵاتانی جیاوازەوە پێگەیشتووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، "ناسر کەنعانی"، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە، لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند: پێویستە سپاس و پێزانین ئاراستەی بەشداریی میلیۆنان کەسی گەلی ئێران لە بەرنامەکانی بەڕێکران و ناشتنی خزمەتکارانی وڵات بکەین .

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە زیادی کرد: هەروەها بەشداری نوێنەری پلە باڵای وڵاتانی جیاجیا لە مەراسیمی شەهیدانی خزمەت کارێکی گەورەیە کە شایەنی سەرنج و سوپاسی حکومەت و خەڵکی کۆماری ئیسلامی ئێرانە.

زیاتر لە 60 وەفدی بیانی هاتوونەتە ڕێوڕەسمی سەرەخۆشی و بەڕێکرانی تەرمی شەهید ڕەئیسی.