لە ئێستادا مەراسیمی کردنەوەی مەجلیسی دوازدەیەم لە هۆڵی مەجلیسی ئێران بە ئامادەبوونی بەرپرسانی سەربازی و ئیداری وڵات بەڕێوەدەچێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمڕۆ دووشەممە ٧ی پووشپەڕ بە ئامادەبوونی ٢٩٠ کەسی هەڵبژێردراو و ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسانی وڵات و باڵیۆز و میوانی بیانی بە فەرمی مەجلیسر دوانزەهەم دەستیپێکرد.

سەرەتای ڕێوڕەسمی کردنەوەی مەجلیسی دوازدەهەم، بە ژەنینی سروودی کۆماری ئیسلامی ئێران بوو.

هاوژینی شەهید حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان و کوڕی شەهید سەردار زاهیدی و کۆمەڵێک لە بنەماڵەی شەهیدانی دیکەش لەم مەراسیمەدا ئامادەبوون و وێنەی سەرۆک کۆماری شەهید و وەزیری دەرەوەی شەهیدی ئێران بە گوڵ ڕازاوە لەو شوێنە دانرا کە پێشتر نەریت وابوو لەوێ دابنیشن.