سەرپەرشتی سەرۆک کۆماریی وتی: ستراتیژی بنەڕەتی ئێران بۆ پاڵپشتی لە بەرخۆدان، بەتایبەتی گرووپەکانی بەرخۆدانی فەلەستین، بە گۆڕینی کەسەکان ناگۆڕدرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، زیاد نەخاڵە ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامی فەلەستین شەوی شەممە لە پێوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ محەمەد موخبێر سەرپەرشتیاری سەرۆککۆماریی ئیران، وێرای سەرەخۆشی شەهادەتی سەرۆک کۆمار و وەزیری دەرەوە بە دەوڵەت و گەلی ئێران ، وتی: پێمان وایە کە سەرەڕای هەموو قورسایی ئەو کارەساتە بەڵام بە بەرەکەتی بوونی ڕێبەران و بەرپرسانی شیاو و ئەندێشەی شۆڕشگێرانە، بە سەر ئاوەها دژواریگەلێکدا زاڵ دەبن.

موخبێریش لە ئەو پێوەندییە تەلەفۆنییەدا وتی: پشتیوانی جیدی لە بەرخۆدان و پاڵپشتی لە مافی فەلەستین لە پرسە سەرەکییەکانی سەرۆک کۆمار و وەزیری دەرەوەی ئێران بوو و ستراتیکی بنەڕەتی ئێران بۆ پاڵپشتی لە بەرخۆدان، بەتایبەتی گرووپەکانی بەرخۆدانی فەلەستین، بە گۆڕینی کەسەکان ناگۆڕدرێت.