بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە ڕاگەیەندراوێکدا، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق بڵاویکردەوە، شەوی ڕابردوو بەهۆی تەقینەوەی دوو بۆمب لە نزیك یەكێك لە خاڵەكانی سەر بە هێزەكانی حەشدی شەعبی لە گوندی داود سالمی سەر بە پارێزگای دیالە ئەندامێكی هێزەكانی حەشدی شەعبی گیانی لەدەستداوە و چواری دیكەش برینداربوون.
وەک لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: دواى تەقینەوەکە هێزە ئەمنیەکان گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەكە و بریندارەكانیان گواستووەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
Publish Date: ٢٦ ئایار ٢٠٢٤ - ١٢:٠٢
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق ڕایگەیاند: بەهۆی تەقینەوەی دوو بۆمب لە گوندی داود سالم لە پارێزگای دیالە سەربازێکى حەشدی شەعبی شەهید بووە و چواری دیكەش برینداربوون.