وتەبێژی لیواکانی قەسام کە باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماسە، ڕایگەیاند: چەکدارانی قەسام لە ئۆپەراسیۆنێکی دژواری بۆسە داخستندا توانیویانە چەند سەربازێکی ئیسرائیلی بکوژن، یان بریندار بکەن یان بگرن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەبا عوبەیدە وتەبێژی قەسام، وتەبێژی بزووتنەوەی حەماس، بە ئاماژەدان بە ئۆپراسیۆنی بۆسەی ئاڵۆزی (ئێوارەی شەممە)ی بەرخۆدانی سەربازیی دژە داگیرکەری، پەلاماری سەربازانی دوژمنی زایۆنی درا و ژمارەیەکیان دەستبەسەر کران.

کەناڵی هەواڵی ئەلجەزیرە سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە لە زاری ئەبو عوبەیدە، وتەبێژی کەتیبەکانی شەهید عیزەدین قەسام، باڵی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس لە پەیامێکی دەنگیدا ڕایگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە لە باکووری کەرتی غەززە، توانیویانە ژمارەیەک سەرباز بکوژن، یان بریندار بکەن، یان گرتنی چەند سەربازێکی ئیسرائیلی لە ئۆپەراسیۆنێکی ئاڵۆزی بۆسەداناندا.

شەڕڤانانی بەرخۆدان ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە لە ئۆپەراسیۆنێکی ئاڵۆزی بۆسەداناندا لە باکووری کەرتی غەززە، چەند سەربازێکی ئیسرائیلیان کوشت، یان برینداریان کرد، یان گرتیان.

وتەبێژی قەسام جەختی لەوە کردەوە کە دوژمن بە سیاسەتی کوێرانە و بێمانای تۆڵەسەندنەوە و لەناوبردن بەردەوامە.