سەرۆک کۆماری عێراق بە مەبەستی سەرەخۆشی دوای شەهادەتی سەرۆک کۆمار، وەزیری دەرەوە و هاوڕێکانیان لە ڕووداوی داکەوتنی کۆپتەرێک، لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی و شاندێکی پایەبەرز گەییشتە تاران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر ، عەبدوللەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عێڕاق لەگەڵ شاندێکی پایەبەرز، بەبۆنەی شەهادەتی سەید ئیبراهیم ڕەئیسی، وەزیری دەرەوە و شاندی هاوڕێی لە ڕووداوی داکەوتنی کۆپتەر، گەییشتە تاران.

عەبدوللەتیف ڕەشید و شاندی هاوڕێی بڕیارە کە حسێنیەی ئیمام خومەینی کە تێیدا ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی یادی سەرۆککۆمار ئێران و هاوڕێکانی بەڕێوەبچێت، بەشداری بکات.