ڕێبەری شۆڕش لە دیدارێکدا لەگەڵ بنەماڵەی سەرۆک کۆماری شەهید وتیان: بەڕێکرانی خەڵکیی سەرۆک کۆمار پەیامی بەهێزیی کۆماری ئیسلامی بۆ هەموو جیهان بوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا خامنەیی، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی، شەوی چوارشەممە (٠٣/٠٢/١٤٠٣)، وێڕای ئامادەبوونی لە ماڵی شەهید دوکتور ڕەئیسی و چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی، سەرۆکی کۆچکردووی بە نیشانەی دروشمەکانی شۆڕشی ئیسلامی وەسف کرد و وتیان: پەرۆشی خەڵک بۆ سەرۆکەکەیان پەیامێکە لە بەرژەوەندی کۆماری ئیسلامی بۆ هەموو جیهان.

لەم دیدارەدا کە حوجەتولئیسلام عەلەمولهودا و خاتوو دوکتور عەلەمولهودا هاوسەری شەهید ڕەئیسی و منداڵەکانی و کەسوکاری ئامادەی بوون، ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی لە دەستدانی جەنابی ئاغەی ڕەئیسی بە زیانێکی قورس و قەرەبوو نەکراوە بۆ وڵات وەسف کرد.

ئایەتوڵڵا خامنەیی بە ئاماژەدان بە ئامادەبوونی خەڵک لە پرسەی سەرۆک کۆمار کە لە چاوی میوانە بیانییەکان کە سەردانیان دەکرد نەشاردرایەوە، وتیان: ئەمە پەیامێک بۆ جیهان بوو بە قازانجی کۆماری ئیسلامی کە ڕەگ و ڕیشەی جەماوەریی کۆماری ئیسلامیی نیشان دا و بەهێزییەکەی.ئەو دەسەڵات و هێزەی کە لە کۆمەڵگا و نەتەوەی ئێراندا ڕەگ و ڕیشەی قووڵی داکوتاوە.

لە درێژەی ئەم دیدارەدا ڕێبەری جەختیان لەوە کردەوە کە خزمەتە دڵسۆزانەکانی سەرک کۆماری کۆچکردوو تەنیا لە تەمەنی خۆیدا سنووردار نییە و زیادیان کرد: بەڕێز ڕەئیسی هەروەها لە دوای کۆچی دوایی خزمەتێکی بەنرخی بە نیشتمان پێشکەش کرد.

ئایەتوڵڵا خامنەیی هەروەها ئاماژەیان بە دەربڕینی میهرەبانی و خۆشەویستی و دڵسۆزی خەڵک لە دوای ڕووداوەکە لە شارە جیاجیاکان کرد و زیادیان کرد: ئەم کۆبوونەوانە، کە دوعا و نزا کردنانە بۆ سەرۆک کۆمار و هاوڕێیانی، وابەستەیی خەڵک بە شۆڕش و دروشمەکان نیشان دەدات .

ڕاشیانگەیاند: شەهید ڕەئیسی کۆی دروشمەکانی ئینقلابی ئیسلامی بووە.

لە کۆتایی ئەم دیدارەدا، ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی، وێڕای دوعاکردن و داوای لێبوردن بۆ جەنابی ڕەئیسی، داوای سەبووری لە خوای گەورە کرد بۆ بنەماڵەکەیان.