کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیارە هەفتەی داهاتوو کۆڕێکی یادەوەری بۆ ڕێزلێنان لە یادی سەرۆک کۆماری کۆچکردووی ئێران بەڕێوە ببات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بڕیارە هەفتەی داهاتوو ئەنجومەنی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ ڕێزگرتن لە یادی سەرۆک کۆماری کۆچکردووی ئێران کۆڕێکی یادەوەری بەڕێوە ببات.

نوێنەری ترینیداد و تۆباگۆ لە نەتەوە یەکگرتووەکان کە ئێستا سەرۆکایەتی ئەنجومەنی گشتی ئەم ڕێکخراوەیە، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە ئەم کۆبوونەوەیە لە ١٠ی جۆزەردان بەڕێوەدەچێت.