تەرمی شەهید ئەمیر عەبدوڵاهیان لە سەر دەستی خەڵکی تاران لە حەرەمی حەزرەتی عەبدولعەزیم ئەسپاردە کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شەهید حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران لە تەنیشت مەزارگەی حەزرەتی عەبدولعەزیم حەسەنی لە تارانی پایتەخت ئەسپاردەی خاک کرا.

بە بەشداریی هەزاران کەس لە خەڵکی شاری ڕەی تاران کەمێک پێش ئێستا تەرمی شەهید ئەمیر عەبدوڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران کە لە ڕووداوی بەربونەوەی کۆپتەری سەرۆک کۆماردا گیانی لە دەسەدا، ئەسپاردە بوو.