هۆڵی لوتکەی سەرکردەکان، ئامادەیە بۆ میوانداریکردنی تەرمی شەهیدانی خزمەت و ئەو وەفده بیانیانەی کە بۆ سەرەخۆشی هاتوونەتە ئێران.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کەمێک پێش ئێستا ڕێوڕەسمی سەرەخۆشی و یادکردنەوەی سەرۆک کۆماری ئێران و وەزیری دەرەوە و هاوڕێیانیان بە ئامادەبوونی محەمەد موخبەر کاربەڕێکەری دەوڵەتی ئێران و عەلی باقری وەزیری دەرەوە بە وەکالەت، دەستیپێکرد.

لەم ڕێوڕەسمەدا ژمارەیەک سەرکردەی وڵاتانی جیهان و ناوچەکە بەشدارن.

ئەمیری قەتەر، ڕێبەری تورکمانستان، سەرۆکەکانی تونس، سەرۆک وەزیرانی سوریا و سەرۆکی تاجیکستان، سەرۆک وەزیرانی عێراق، پاکستان، ئەرمەنیا، ئازەربایجان و سوریا، سەرۆکی پەرلەمانەکانی لوبنان، جەزائیر، کازاخستان، مالی، ئەسیوپیا، دومای ڕووسیا و سەرۆکەکانی ئەنجومەنی یاسادانان و مەجلیسی باڵای ئۆزبەکستان جێگرانی سەرۆک کۆماری تورکیا و هیندستان و جێگرانی سەرۆک وەزیرانی قیرغیزستان، ئەرمینیا، چین، ئەفغانستان و سربیا لە بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتەن کە بەشدارن لەم ڕێوڕەسمەدا.

دەیان سەرکردەی دیکەی جیهان لەم ڕێوڕەسمەدا بەشدارن و ڕێزیان لە سەرۆک کۆماری شەهید و وەزیری دەرەوەی ئێران و هاوڕێیەکانیان گرت.