بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەمە خەڵکی تاران بۆ بەشداریی لە ڕێوڕەسمی خوێندنی نوێژ و بەڕێکرانی تەرمی شەهید ئایەتوڵڵا ڕەئیسی و وەزیری دەرەوەی ئێران و هاوڕێیەکانیان هەر زوو خۆیان گەیاندە زانکۆی تاران.
دواتر بە ئیمامەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران، نوێژی جەنازە لە سەر تەرمی شەهیدان خوێنرا.
پاشان تەرمی شەهیدان بە هاوڕێی خەڵک و بەرپرسان لە میانەی شین و سینەکوتانی تازیەباران و خەڵکی داخداری تاراندا لە زانکۆی تارانەوە گواسترایەوە بۆ مەیدانی ئازادی.
ئەمڕۆ لە ڕێوڕەسمێکدا باڵوێزەکان و سەرکردە و نوێنەرانی وڵاتانی بیانی ئامادەی پرسە و سەرەخۆشی سەرۆک کۆماری ئێران و هاوەڵانیان دەبن.
بڕیارە دواتر تەرمی شەهیدان بگواسترێتەوە مەشهەد.