ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران نوێژی جەنازەی لەسەر شەهیدانی خزمەت کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەر ئێستا ئایەتوڵڵا خامنەیی ، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە زانکۆی تاران نوێژی لە سەر تەرمی شەهیدانی ڕووداوی داکەوتنی کۆپتەری سەرۆک کۆمار ، خوێند.

سەدان هەزار کەس لە خەڵکی تاران و بەرپرسانی ئیداری و سەربازی ئێران بەشدارییان کرد لە ڕێوڕەسمی نوێژخوێندن و بەڕێکرانی تەرمی شەهیدان.

چەندین وەفدی بیانی و دەرەکی بە نوێنەرایەتی لە وڵاتانی جیهان بەشدارییان لەم بەڕێکرانە کرد لە تاران.