زیاتر لە 40 شاندی باڵای وڵاتانی دەرەکی لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی چوارشەممە بۆ بەرزڕاگرتنی شەهادەتی سەرۆک کۆمار و وەزیری دەرەوەی ئێران لە تاران بەشداری دەکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، زیاتر لە 40 شاندی باڵای وڵاتانی دەرەکی لە ڕێوڕەسمی ئەمڕۆ چوارشەممە بۆ بەرزڕاگرتنی شەهادەتی سەرۆک کۆمار و وەزیری دەرەوەی ئێران لە تاران بەشداری دەکەن.

ئەو ڕێوڕەسمە دوانیوەڕۆی چوارشەممە بە بەشداری محەمەد موخبێر، ڕاسپاردەی دەسەڵاتی جێبەجێکار و عەلی باقری سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوە بەڕێوە دەچێت.

لە نێو بەشداربووانی دەرەکی، نزیک بە 10 شاند لە ئاستی بەرپرسان و 20 شاند لە ئاستی وەزیر و پاشماوەکەیشی لە ئاستی بەرپرسی جیاواز، وەکوو سەرۆکی پەرلەمان، نێردەی تایبەت و ... دەبن.