مەزڵۆم کۆبانی فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک هەسەدە پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ گەلی ئێران نارد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەزڵۆم کۆبانی لەو پەیامەیدا کە بە بۆنەی شەهادەتی سەرۆک کۆماری ئێران و وەزیری دەرەوە و ژمارەیەک هاوەڵیان لە ڕووداوی کەوتنە خوارەوەی کۆپتەر گیانیان بەخت کرد، سەرەخۆشی بۆ گەلی ئێران ناردووە.

کۆبانێ نووسیویەتی سەرەخۆشی لە گەڵی ئێرانی برا دەکەم.