خەڵکی تاران بۆ بەشداریی لە ڕێوڕەسمی خوێندنی نوێژ لە سەر تەرمی شەهیدانی خزمەت، خۆیان گەیاندووەتە زانکۆی تاران.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بڕیارە پاش کەمێکی تر ، ئایەتوڵڵا خامنەیی، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران، نوێژی جەنازە لە سەر تەرمی شەهیدانی ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی کۆپتەری هەڵگری سەرۆک کۆماری ئێران بخوێنێت.

دواتر خەڵکی تاران تەرمەکان هەڵدەگرن بەرەو گۆڕەپانی ئازادی و پاشان بەڕێدەکەن بۆ زێدی خۆیان.

سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری شەهیدی ئێران دەبرێتە مەشهەد و لە تەنیشت مەزارگەی حەزرەتی ڕەزا دەنێژرێت.

بە هۆی قەرەباڵغی و ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک، زانکۆی تاران پڕ بووە و خەڵک ناتوانن بڕۆنە ژوورەوە.

ژمارەیەک لە نوێنەران و کەسایەتییە سیاسییەکانی وڵاتانی ناوچەکە و جیهان بەشدارییان لە ڕێوڕەسمی نوێژخوێندن و بەڕێکرانی تەرمی شەهیدانی خزمەتی ئێران کردووە.

خەڵکی تاران بە هەڵگرتنی ئاڵای فەلەستین بەشدارییان کرد لە ڕێوڕەسمی بەڕێکران و نوێژخوێندن لە سەر تەرمی شەهیدانی خزمەت.

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران نوێژی جەنازەی لەسەر شەهیدانی خزمەت کرد.

هەر ئێستا ئایەتوڵڵا خامنەیی ، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە زانکۆی تاران نوێژی لە سەر تەرمی شەهیدانی ڕووداوی داکەوتنی کۆپتەری سەرۆک کۆمار ، خوێند.

زیاتر لە 40 شاندی باڵای وڵاتانی دەرەکی لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی چوارشەممە بۆ بەرزڕاگرتنی شەهادەتی سەرۆک کۆمار و وەزیری دەرەوەی ئێران لە تاران بەشداری دەکەن.