سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ ڕاگەیاندنی پرسە و سەرەخۆشی بە بۆنەی شەهادەتی ئایەتوڵڵا ڕەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران و هاوڕێیانی چووە کۆنسوڵخانەی ئێران لە هەولێر.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ یەکی جۆزەردان سەردانی کۆنسووڵخانەی ئێرانی کرد لە هەولێر.

مەسروور بارزانی لەگەڵ نەسروڵڵا ڕەشنوودی سەرکۆنسووڵی ئێران لە هەولێر دیدار و گفتوگۆی کرد.

بارزانی لە لایەن خۆی و خەڵکی هەرێمی کوردستانەوە خەم و پەژارەی شەهادەتی ئایەتوڵڵا ڕەئیسی و وەزیری دەرەوتی ئێران و هاوڕێیەکانیان لە ڕووداوی داکەوتنی کۆپتەر بە سەرکونسوڵ ڕاگەیاند.

لە کۆتاییدا بارزانی تێنووسی یادی شەهادەتی ئایەتوڵڵا ڕەئیسی واژۆ کرد و بیرەوەری لە سەری نووسی.