چەند خولەکێک لەمەوبەر تەرمی شەهید سەید ئیبراهیم ڕەئیسی و هاوەڵانی گەیشتە فڕۆکەخانەی مێهرئاباد لە تاران و دوای ئەوە بۆ قوم دەگوازرێتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پاش ڕێوڕەسمی پرسە و بەڕێکرانی شەهیدانی خزمەت لە تەورێز، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمی شەهید ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی و هاوەڵانی گەیشتنە فڕۆکەخانەی مێهرئاباد لە تاران بۆ ئەوەی بگوازرێنەوە بۆ شاری قوم.

هاوکات کە تەرمی ئەو شەهیدانە گەیشتنە فڕۆکەخانەی مێهرئاباد، ئەندامانی ئەنجومەنی وەزیران و کۆمەڵێک لە بەرپرسی وڵات و بەپرسانی سەربازی لە فڕۆکەخانا ئامادە بوون و ڕێزیان لە تەرمی شەهیدان گرت.