بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، تەرمی شەهیدانی خزمەت ئەمڕۆ لە تەبرێز بەڕێکرا و دوانیوەڕۆی ئەمڕۆش ڕێوڕەسمی بەڕێکران لە قوم بەڕێوە دەچێت.
لە هەموو شارەکانی ئێران بە شێوەی تایبەت ڕێوڕەسمی ماتەمینی بۆ شەهیدانی خزمەت خەریکە بەڕێوە دەچێت لەوانە:
لە ئازەربایجانی ڕۆژاوا لە شاری ورمێ، لە ئەلبورز لە شاری ئێشتهارد، لە ئیلام لە شاری ئیلام مەیدانی 22 ی ڕێبەندان کاتژمێر 18، لە بووشێهر، لە تاران،لە چوارمەحاڵ و بەختیاری لە شارکورد، لە خۆراسانی باشووری لە شاری بیرجەند، لە خۆراسانی ڕەزەوی لە ماڵی دایکی شەهید ڕەئیسی، لە خۆراسانی باکووری لە شاری بجنوورد، لە خووزستان و شاری ئەهواز، لە زەنجان لە سمنان، لە سیستان و بەلووچستان، لە فارس، لە قەزوێن، لە قوم و لە کوردستان بە بەشداری ئاپۆڕای خەڵک، لە گەنج و پیر و ژن و پیاو لە ڕێوڕەسمی ماتەمینی شەهیدانی خزمەت بەشداریان کرد.