ڕێبەری له پەیامێکدا بۆ دەستبەکاربوونی مەجلیسی شارەزایانی ڕێبەری وتیان: ئەم مەجلیسە بناغەیەکی سەرەکی دیمۆکراسی ئیسلامییە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی جەختی کرد: مەجلیسی شارەزایان یەکێک لە بناغە سەرەکییەکانی نیزامی دیمۆکراسی ئیسلامی کە بە دەسەڵاتی میللەت پتەوتر دەبێت و گەرەنتی بێخەوشی و بەردەوامیی ئەو سیستەمە دەکات.

خولی شەشەمی مەجلیسی شارەزایانی ڕێبەرایەتی چەند خولەکێک لەمەوبەر بە پەیامی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری ئێران دەستی پێ کرد.

ڕێبەری لەم پەیامەدا، مەجلیسی شارەزایانی بە نیشانەی دیمۆکراسی ئیسلامی ناوبرد و بە ئاماژە بە تەدبیری زیرەکانەی مەعریفەی قورئانی و ئیسلامی بۆ هاوڕاکردنی "شەریعەت و عەقڵییەت و "غەیب و "شهوود" بانگهێشتی ویژدانە ئاگادارەکانی جیهانیان کرد بۆ گرینگی دان بە ڕاستیە تاڵەکانی حکوومەتە دژە دینەکان و هەروەها بیرکردنەوە لە خستنەڕووی گشتگیرو بەهێزی حوکمڕانیی ئیسلامی.