ڕێوڕەسمی بەڕێکران و ناشتنی تەرمی شەهیدانی ڕووداوی بەربوونەوەی کۆپتەرەکەی سەرۆک کۆماری ئێران بە بەشداریی بەشکۆی خەڵک لە سبەینێوە دەستپێدەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی تەرمی شەهید "سید ئیبراهیم ڕەئیسی" و هاوەڵەکانی سبەی کاتژمێر ٩:٣٠ لە گۆڕەپانی شەهیدانی تەورێزەوە بەرەو فڕۆکەخانە بەڕێوەدەچێت و لەوێشەوە دەگاتە تاران .

بەدواداچوونەکانی پەیامنێرەکەمان ئاماژە بەوە دەکەن کە بەپێی پلانەکان، پاشنیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە تەرمی پیرۆزی حوجەتولئیسلام "سید ئیبراهیم ڕەئیسی" لە شاری قوم پیرۆز بەڕێدەکرێت بەرەو مەشهەد و لەوێ لە تەنیشت بارەگای ئیمام ڕەزا ئەسپاردەی خاک دەکرێت.

بڕیارە ئایەتوڵڵا خامنەیی لە تاران نوێژی جەنازە لەسەر شەهیدانی ڕووداوی بەربوونەوەی کۆپتەر بکات.