ئاژانسی هەواڵی مێهر،لە هەموو چین و توێژە جیاجیاکانی وڵات و سەرکردە و بەرپرسانی ئیداری و سەربازی بە یەکدەنگ خەمباربوونی خۆیان ڕاگەیاند بۆ ڕووداوی داکەوتنی کۆپتەر و شەهادەتی سەرۆک کۆمار و وەزیری دەرەوە و ئەو کەسانەی لەگەڵیان بوون.
محەمەد باقر قاڵیباف، سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی دوای شەهادەتی ئیبراهیم ڕەئیسی و هاوێکانی نووسی: بە بیستنی ئەو هەواڵە ناخۆشە، خەم و پەژارە سەرتا پێمانی داگرت.
وتیشی: ئیمام ڕەزا لە شەوی لەدایک بوونی خۆیدا، خۆشەویستەکەیی بەرەولای خۆی ڕاکێشا و لە ئامێزی گرت.
قاڵیبان وتیشی:مافی خزمەتی ڕاستگۆیانەی سەرۆک کۆمار کەمتر لە شەهادەت نەبوو و هەر بەو بۆنەوە سەرەخۆشی لە گەلی ئێران، بنەماڵەی ئەو ئازیزانە ، هاوڕێکان و دۆستانیان دەکەم.
ئەو خەمە بە تۆکمە کردنەوە و یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی تێدەپەڕێنین
حەسەن ڕۆحانی، سەرۆک کۆماری پێشووی ئێران لە پەیامێکدا وتی: ئە وخەمە بە بەرزڕاگرتنی شەهیدانی پڕبایەخمان و تۆکمە کردنەوە و یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی تێدەپەڕێنین. ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە پەڕەیەکی تاڵە لە کتێبی شۆڕشێ ئیسلامی و سەرەخۆشی دەکەم لە بنەماڵەی ئەو شەهیدانە و گەلی ئێران و ڕێبەر.
پەیامی سەرەخۆشی ئەحمەدی نەژاد دوای شەهید بوونی سەرۆک کۆمار
مەحموود ئەحمەدی نەژاد بە دەرکردنی پەیامێک کۆچی دوایی سەرۆک کۆمار و هاوڕێکانی سەرەخۆشی کرد و نووسی شەهادەتی سەرۆک کۆمار و هاوڕێکانی لە دەوڵەت، بنەماڵەکەیان و هاوڕیکانیان سەرەخۆشی دەکەم.
هەروەها سەید محەمەد خاتەمی سەرۆک کۆماری پێشووتر، عەلی لاریجانی ئەندامی مەکۆی دیاری کردنی بەرژەوەندییەکانی دەسەڵات بە بۆنەی ئەو ڕووداوە تاڵەوە سەرەخۆشیان لە ڕێبەر، گەل و بنەماڵەی ئەو شەهیدانە کرد.
هێزە چەکدارەکان لە پاڵ دەوڵەت دەبێت
سەرلەشکەر محەمەد باقری، سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکان بە دەرکردنی پەیامێک لە ئەو بارەوە سەرەخۆشی ڕاگەیاند و نووسی: بێ گومان ئەو خەمە دەبێتە هۆی یەکگرتوویی و یەکپارچەیی نەتەوەیی و ئەو شەهادەتە شەههیدان ڕەجایی، باهونەر و بەهەشتی وەبیرمان هێنایەوە.
هەروەها وتیشی: هێزە چەکدارەکان بە هێزەوە لە پاڵ دەوڵەت و بەڕێز موخبێر دەمێنێت.
هەروەها محەمەد ڕەزا ئاشتیانی، سەید حەسەن خومەینی، ئیسحاق جەهانگیری، محەمەد جەواد زەریف،سەعید جەلیلی، محەمەد جەواد ئازەری جەهرومی، ئێحسان ساڵحی، عەلیڕەزا عینایەتی، عەلی بەهادەری جەهرومی، موحسێن ڕەزایی،محەمەد جەمشیدی و سێپێهر خەلەجی لە پەیامی جودادا پەیامی سەرەخۆشی خۆیان بە بۆنەی شەهادەتی سەرۆک کۆمار و وەزیری دەرەوە و هاوڕێکانیان ڕاگەیاند.