مامۆستا مەلا قادر قادری لە پەیامێکدا بۆ ڕێبەری ئێران، شەهادەتی سەرۆک کۆمار، وەزیری دەرەوە، نوێنەری ئایەتوڵڵا خامنەیی و پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژهەڵاتی سەرەخۆشی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مامۆستا مەلا قادر قادری پێش نوێژی هەینی پاوە لە پەیامەکەیدا نووسی:

هەواڵی شەهادەتی سەرۆک کۆمار، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی ، وەزیری دەرەوە، نوێنەری ئایەتوڵڵا خامنەیی و پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژهەڵاتی لە گەلی ئێران خەمباری کردم.

هەوڵی بەردەوام، دڵسۆزی و تەقالا بۆ چارەسەری کێشەی خەڵک و بوونی لە پاڵ خەڵکدا لە تایبەتمەندییە بەرچاوەکانی سەید ئیبراهیم ڕەئیسی بوو و نەبوونی خەسارێکی قورس لە بواری خزمەتگوزاری ئێران دەدات.

ئەمن لە لایەن خۆم و مامۆستایانی ئایینی ناوچەکە و خەڵکی پاوەوە، ئەو خەسارە لە ئێوە، بنەماڵەی شەهیدان و گەلی ئێران سەرەخۆشی دەکەم.