سەرجەم ئەو کەسانەی لە ناو کۆپتەرەکەی سەرۆک کۆماری ئێراندا بوون شەهید بوونە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،پارچەکانی کۆپتەرەکە داکەوتووەکەی هەڵگری سەرۆک کۆماری ئێران و وەفدی هاوڕێی دۆزرایەوە. سەرجەم ئەو کەسانەی تێدا بوونە شەهید بوونە.
سەید ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆک کۆمار، حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران، ئایەتوڵا ئال هاشم، پێش نوێژی هەینی تەورێز و مەلیک ڕەحمەتی پارێزگاری تەورێز لەگەڵ فڕۆکەوانەکە، بریکاری فڕۆکەوان و پاسەوانانی سەرۆک کۆمار لەم کۆپتەرەدا بوون.
دوێنێ دوای نیوەڕۆ کۆپتەرەکەی سەرۆک کۆماری ئێران لە سنووری ئێران و ئازەربایجان هاتەوە بەرەو تەبرێز و تووشی ڕووداو هات.

سەید ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆکی ئێران و هاوڕێیەکانی، بە هۆی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرێکەوە لە ناوچەی شاخاوی باکووری ڕۆژئاوای ئێران شەهید بوون. هەروەها حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەیش یەکێکە لە شەهیدانی ئەم ڕووداوە.

دوێنێ دوای ڕووداوەکە دەسبەجێ هێزەکانی فریاکەوتن دەستیان کرد بە گەڕان و پشکنین بۆ دۆزینەوەی کۆپتەرەکە کە بە هۆی خراپی کەش و هەوا و تۆپۆگرافی دارستانی و شاخاوی بوونی ناوچەکە دۆزینەوەیان زۆر دژوار بوو.