وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بەو ڕووداوە بڵاوکردەوە کە بەسەر کۆپتەرەکەی سەرۆک کۆمار و وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەماندا هات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دەقی ئەم ڕاگەیێندراوە بەم شێوەیە بڵاو بووەتەوە:

پاشنیوەڕۆی یەکشەممە بەداخەوە ئەو کۆپتەرەی کە سەرۆک کۆمار و وەزیری دەرەوە و بەشێک لە هاوەڵەکانی دیکەی هەڵگرتبوو، لە ناوچەی وەرزەقان لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات تووشی ڕووداوێک بوو.

سەرەڕای نالەباری کەش و هەوا و بارودۆخی تۆپۆگرافی ناوچەکە، هەوڵەکانی تیمەکانی فریاگوزاری بۆ شوێنی ڕووداوەکە بە جددی و ئومێدەوە بەردەوامن.

کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دڵەوە سوپاس و پێزانینی خۆی دەردەبڕێت بۆ هەست و سۆزی ئینسانی و هاودەنگیی ژمارەیەکی زۆر لە حکومەت و نەتەوەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لەگەڵ حکومەت و خەڵکی ئێران و پێشنیارەکانی یارمەتی و هاوکاری بۆ ئەم ئۆپەراسیۆنە گەڕان و ڕزگارکردنە.