بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوابەدوای ڕووداوی داکەوتنی کۆپتەری ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران و وەزیری دەرەوەی ئێران و چەند کەسی دیکە هەموو وڵاتانی جیهان بە ئەو ڕووداوە کاردانەویان نیشان داوە.
عەبدوللەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق لە ئەو بارەوە نیگەرنای دەربڕیوە و ڕایگەیاندووە کە ئامادەی یارمتیدانین بۆ دۆزینەوەی کۆپتەرەکە.
ئیلهام عەلی ئۆف سەرۆک کۆماری ئازەربایجان ڕایگەیاند کە نیگەرانین و ئامادەی یارمەتیدانین لە ئەو بارەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و میشێل سەرۆکی ئەنجومەنی ئەورووپا ڕایانگەیاند کە لە نزیکەوە هەواڵەکانی داکەوتنی کۆپتەری سەۆرک کۆمار و وەزیری دەرەوەی ئێران شوێنگیری دەکەن.
وەزایەتی دەرەوی عەرەبستان بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە نیگەرانی نیگەرانی هەواڵەکان لە سەر داکەوتنی کۆپتەری سەید ئیبراهیم ڕەئیسی و هاوڕێکانین و لە پاڵ کۆماری ئیسلامین.
هەروەها سەرۆک کۆماری قەتەر و مەهدی مشات سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەمەن نیگەرانی خۆیان لە ئەو بارەوە ڕایگەیاندووە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیاش ڕایگەیاند: ئێمە ئامادەی پێشکەش کردنی یارمەتی بۆ دۆزینەوەی کۆپتەرەکەی سەرۆک کۆماری ئێرانین.