نوێنەرایەتی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە وەڵام بە پرسیاری مێدیاکان، دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی ئێران و ئەمریکا لە عومانی پشت ڕاست کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نوێنەرایەتی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان ڕۆژی شەممە بە کاتی خۆجەیی لە وەڵام بە پرسیاری مێدیاکان سەبارەت بە هەواڵە بڵاو کراوەکان سەبارەت بە دانوستانی ناڕاستەوخۆی ئێران و ئەمریکا لە عومان وتی: ئەو دانوستانە ڕەوتێکە و ئێستاش خەریکە دەچێتە پێشەوە.


نوێنەرایەتی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان هەروەها وتیشی: ئەو دانوستانانە نە یەکەم جار بووە و نە دواجاریش دەبێت.