هەڵبژاردەی نەتەوەیی تایکواندۆی پیاوانی ئێران ٧ میدالیای بە دەست هێنا و بووە پاڵەوانی ئاسیا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەڵبژاردەی تایکواندۆی ئێران بە سێ میدالیای زێڕ، دوو میدالیای زیو و دوو میدالیای برۆنز بووە یەکەمی پاڵەوانێتی ئاسیا.

بە کۆی ئەو میدالیایانە، هەڵبژاردەی تایکواندۆی ئێران دوای هەشت ساڵ پاڵەوانێتی ئاسیای بەدەستهێنا. لەم پێشبڕکێیەدا کۆریای باشوور، ئۆزبەکستان و سعودیە لە پلەی دووەم تا چوارەم بوون