بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار عەلی بیلالی، ڕاوێژکاری فەرماندەی هێزی ئاسمانی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران، وتی: لە سەردەمی شەڕی ئێران و عێراقدا هیچ وڵاتێک چەک و چۆڵی پێمان نەدەدا و تەنیا مووشەکی ئێسکادی بوو بەڵام ئێستا بە هۆی هەوڵ و تێکۆشانی گەنجانمانەوە هەموو جۆرە مووشەکێکی خاڵشکێنمان هەیە.
وتیشی: ئەمڕۆ توانیومانە مووشەک بە بڕشتی دوو هەزار کیلۆمەتر و توانایی پێکانی خاڵ چێبکەین.
ئەوەشی وت کە بۆ چێکردنی مووشەک هیچ بەندیواری و پێویستییەکمان بە وڵاتانی دیکە نییە.