حزبوڵڵا لە خولی نوێی ئۆپراسیۆنی دژە ئیسرائیلی خۆیدا، هاوکێشەیەکی نوێی بەسەر دوژمندا سەپاندووە و بەرز بوونەوەی ئاڵۆزی لە ڕەفەحی پێوەند داوەتە ئۆپراسیۆن لە بەرەی باشووری خۆیەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ماڵپەڕی هەواڵی ئەلجەزیرە لە ڕاپۆرتێکدا لەسەر گۆڕانکارییەکانی دوو هەفتەی دوایی لە بەرەی باشووری لوبنان باسی کردووە و نووسی کە حزبوڵڵا لە ئەو ماوەیەدا لە تاکتیکی سەربازی بێ وێنە لە بواری کەمایەتی و کوالێتی لە کاردانەوە بە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر قووڵایی خاکی لوبنان بەکارهێناوە تا بتوانێت هاوکێشەی سەربازی نوێ دروست بکات.

حزبوڵڵا بۆ یەکەم جار لە تاکتیک و جیهازاتی سەربازی پێشکەوتوو کەڵکی وەرگرتووە کە نیشانەی هێز بۆ کۆ کردنەوەی هەواڵی سیخوڕی و کردنە ئامانجی سەربازانی ئیسرائیلیە.

حزبوڵڵا لە ئەو ماوەیەدا بە مووشەکی ورد بنکەیەکی سەربازی ئیسرائیلی کردە ئامانج و بووە هۆی کوژران و بریندار بوونی 18 سەربازی ئیسرائیلی.

شرۆڤەکارێکی بواری سەربازی بە ناوی شەحادە دەڵیت کە ئۆپراسیۆنی حزبوڵڵا لە 7 ی ئۆکتۆبەرەوە تا ئێستا 3 پەیامی بۆ ئیسرائیل هەبووە:

یەک. بەرگری بە ئەوا واتا کە ئیسرائیل ئەگەر بەدوای ئۆپراسیۆنی سەربازی لە لوبنان بێت، ئەو ابەرخۆدان دەتوانێت بە چەکی نوێ و پێشکەوتوو بەرگری لە خۆ بکات.

دوو. پەیامی ئاڵۆزی بەرانبەر ئاڵۆزی واتا ئەگەر ئیسرائیل بەدوای ئاڵۆزی لە ڕەفەحە بەرخۆدانیش هەر ئەو کارە لە ئیسرائیل دەکات.

سێ. کاردانەوە بە تیرۆرەکانی ئیسرائیل واتا حزبوڵڵای لوبنان لە بەرانبەر تیرۆەکاندا بێدەنگ نابێت.

وسیم بزی شرۆڤەکاریکی دیکە دەڵێت کە حزبوڵڵای لوبنان لە بواری چڕ بوونەوەی ئاڵۆزی لە دژی ئیسرائیل داهێنانی کردەوەی مەیدانی هەیە.

حسێن ئەیووبیش پێی وایە کە ئیسرائیل توانای شەڕ لە لوبنانی نییە و ئەگەر ئەو تواناییەی بوایە ئێستا هێرشێ کردبوو.