محەمەد شەبەکی، نوێنەری پێشووی هاوپەیمانی فەتح لە پەرلەمانی عێڕاق، لە نەویستنی ئەنقەرە بۆ چارەسەری کێشەکانی خۆی لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد شەبەکی، نوێنەری پێشووی هاوپەیمانی فەتح بە وتنی ئەوەی کە تورکیا توانایی ئاسایی کردنەوەی پێوەندی خۆی لەگەڵ پەکەکەی نییە، بەڵکوو دەیەوێت وڵاتانی دراوسێی خۆی بە شەردا بێنێت لەگەڵ ئەو گرووپە، وتی: ئەنقەرە نایەوێت کێشەکانی خۆی لەگەڵ پەکەکە چارەسەر بکات.

شەبەکی زیادی کرد: تورکیا دەتوانێت لەگەڵ پەکەکە بگاتە ڕێگاچارەیەکی سیاسی، بەڵام ئامادە نیە ئەوە قبووڵ بکات.