فەرماندەی هێزی قودسی سپای پاسداران وتی: زیاتر لە 200 فڕۆکە لە شەوی ئۆپراسیۆنی وەعدەی سادق لە ئاسمانی ناوچەکە بوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار ئیسماعیل قائانی فەرماندەی هێزی قودسی سپای پاسداران وتی: گەلی غەززە منداڵانی بەرخۆدانن و لە مەکتەبی بەرخۆدان گەییشتوونەتە ئەم پێگە.

ناوبراو سەبارەت بە ئۆپراسیۆنی وەعدەی سادق وتی: ئەو ئۆپراسیۆنە تایبەتمەندی خۆی هەبوو. ئیسرائیل و ئەمریکا و ناتۆ هەموو هەوڵەکانی خۆیان خستە گەڕ.

ناوبراو درێژەی دا: زیاتر لە 200 فڕۆکە لە سەرەتای شەوەوە تا کۆتایی شەو لە ئاسمانی ناوچەکە بوون.

هەروەها وتیشی: ئیسرائیل و ئەمریکا و هەموو ڕۆژاوا بچووکتر لە ئەوەن کە بیانەوێت لە بەرانبەر بەرەی بەرخۆدان بوەستن.

قائانی لە کۆتاییدا جەختی کرد: هەموو جەنایەتکارەکان بزانن کە هەوڵ و جەنایەتەکانی نووسراوە. فەڕەنسا، بریتانیا و ئەڵمانیا پێیان وانەبێت ئەو شەوە هاتن و بەرگریان لە ئیسرائی کرد و تەواو بوو. بەڵێ ئەو شەوە کۆتایی هات بەڵام حەسێبەکەیان لەسەر جێی خۆیەتی.