بارینی بارانی بەخوڕی ڕۆژی ڕابردوو خەساری زۆری لە مەشهەد داوە کە یارمەتی گەیاندنەکان بە خەڵکی ئەو شارە هەر درێژەی هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هاتنی لافاو لە مەشهەد لە دوو ناوچەی شەقامی سەیدی و مەیدانی شۆڕش خەسار زۆری بەدواوە بوو و تا ئێستا 7 کەس گیانی لەدەست داوە و 12 کەسی دیکەش شوێن بزرن بەڵام یارمەتی گەیاندنەکان هەر درێژەی هەیە.

لە هەمان پێوەندیدا و بە مەبەستی لێکدانەوەی دوایین دۆخی لافاوەکە، ئەحمەد وەحیدی، وەزیری ناوخۆ خۆی گەیاندە مەشهەد.