بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە جێفری پیات، ڕاوێژکاری کاروباری وزەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ دیدار لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم و بەغدا سەردانی عێراق بکات.
ئامانجەکانی دیداری پیات لەگەڵ بەرپرسانی کورد جەخت لەسەر ڕۆڵی هەرێم بۆ دابینی وزە لەوانە لە ڕێگای سەرچاوە گازییەکانی ئەو ناوچەیە دەبێت و هەروەها دەسپێکردنەوەی هەناردە کردنی نەوتی هەرێم لە ڕێگای تورکیاوە بۆ ئەورووپا دەبێت.