بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،"دوای ئەوەی لەماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوو لە لایەن شوفێرانی بارهەڵگر ڕێگەی هاتوچۆی نیوان هەولێر ـ سلێمانی لەگوندی هیزۆپ داخرا، ئەمڕۆ و بۆ جارێکی تر دانیشتوانی سنوری ناحیەی سکتان ڕێگەی هاتوچۆیان بەڕووی بارهەڵگرەکان داخست.
ڕەوا کامیل کە شوفێرێکی بارهەڵگرە ڕۆژانە هاتوچۆ لەنێوان ڕێگەی دەڤەری ڕاپەڕین ـ هەولێر دەکات بۆ شارپرێس وتى:"بەداخەوە لەئێستادا ڕێگەی هاتوچۆمان نییە بچین بۆ هەولێر لەئێستادا کە تاکە ڕێگە بەدەستمانەوە بوو هاتوچۆی پێدابکەین ڕێگەی سکتان بوو ئەمڕۆ ئەویش لەلایەن گوندنشینانو خەڵکی ناحیەی سکتانەوە داخراوە".
وتیشی:"ئەو دۆخەی بۆ ئێمە هاتوتە پێش زیانی زۆری بەئێمەی شوفێرانی بارهەڵگر گەیاندوەو جوڵە بازرگانی کەمکردوهتەوەو ئەو بارهەڵگرانەی بارەکانیان خواردەمەنیو میوەیە گشتی خراپ دەبێتو خەسار دەبێت".
بەگوێرەی بەدواداچونی شارپرێس، دانیشتوانی گوندەکانی سکتان ئاماژەیان بەوەداوە، هەرکاتێک هەریەکە لهڕێگەکانی دۆڵی بالیسانو سماقوڵیو کۆیە بەڕوی بارهەڵگرهکاندا کرایهوە ئهوانیش ڕێگەکە دەکەنەوە.