دوای ڕاگەیاندنی فەرمی کوژرانی سێدات ئاکسۆ یەکێک لە فەرماندەکانی پەکەکە لەلایەن پەکەکەوە، میت ڕایگەیاند کە ئاکسۆ لەلایەن ئەو ڕێکخراوەوە تیرۆر کراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناوەندی مێدیایی و ڕاگەیاندنی هەپەگە لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕایگەیاند کە یەکێک لە فەرماندەکانی ئەو گرووپە بە ناوی سێدات ئاکسۆ ناسراو بە شەوگەر چیا کوژراوە.

میتی تورکیا لە کاردانەوە بە ئەو هەواڵە ڕایگەیاند کە ئاکسۆ لەلایەن هێزەکانی ئەو ڕێکخراوە و لە ئۆپراسیۆنێکی تایبەتی نیشان شکێنیدا لە گارە کوژراوە.

ئەو کەسە لە ساڵی 1998ەوە چووەتە ڕیزی پەکەکەوە و بەرپرسی دابینی چەک لە عێڕاق بووە.

بە پێی مێدیاکانی پەکەکە ئاکسۆ لە 22 ی جوونی 2023 لە ناوچەی پارێزراوی مێدیا کوژراوە.