ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: ئەمڕۆ هاوکاتە لەگەڵ 26 ی گوڵانی 1403 بۆ فەلەستینییەکان و جیهانی ئیسلام ڕۆژێکی خەمبار و لە هەمان کاتدا لەبیر نەکراوە؛ مێژوویەک کە تێیدا ئیسرائیل بە هەوڵی ڕۆژاوا پێک هات و موسڵمانان ئەو ڕۆژەیان ڕۆژی وەیشوومە یان یوم النکبە ناودێر کردووە.
ڕۆژی وەیشوومە بیانوویەک بۆ داگیر کردنی سەدا 80 ی خاکی فەلەستین و سەرچاوەی کوشتوبڕ، دەرکردن و ئاوارەیی سەدا 70 ی حەشیمەتی ئەو وڵاتە. کەواتە لە کەشی دوای ڕۆژی وەیشوومە لانیکەم 15 هەزار فەلەستینی شەهید و 750 هەزار فەلەستینی دیکە لە وڵاتەکەیان دەرکران. ئەو ژمارەیە زیاتر لە نیوەی حەشیموتی فەلەستین لە ئەو کاتە بوو.
بە دەسپێکی داگیر کردنی فەرمی ئەو وڵاتە لە نێوان ساڵانی 1948 بۆ 1950 زیاتر لە 530 شار و گوندی فەلەستینی ڕووخا. زیاتر لە حەوت ملیۆن فەلەستینی هەر بە تەمای گەڕانەوە بۆ وڵاتی خۆیانن کە لە ئەو ژمارەیە 6.4 ملیۆن کەس لە وڵاتانی عەرەبی و 761 هەزار کەسیش لە وڵاتانی دیکە نیشتەجێن.
مەکینەی کوشتوبڕی ئیسرائیل لە ماوەی 76 ساڵەدا هەر ڕانەگیردراوە. کوشتوبڕی ڕێکخراو وەکوو کوشتوبڕەکانی دیریاسین. کفر قاسم، سەبرا و شتیلا و شەهیدن کردنی هەزاران کەسی فەلەستینی و لوبنانی و داگیر کردنی بەشگەلێک لە وڵاتانی ناوچەکە، تەنیا گۆشەیەک لە جەنایەتەکانی ئەو ڕژێمەیە لە سێبەری بێدەنگی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و تەنانەت پاڵپشتیشیان.
بەم پێیە لە ماوەی 76 ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە 150 هەزار فەلەستینی بە گوللەی ئیسرائیلییەکان شەهید بوون. تەنیا لە 220 ڕۆژی دواییدا 35 هەزار فەلەستینی کووژراون.
ئیسرائیل لە سەروبەندی لەناوچوون بە ئۆپراسیۆنی ئەقسا
گەورەترین شکستی ئیسرائیل لە کەشی دوای گەردەلوولی ئەقسا، چڕ بوونەوەی کۆچی پێچەوانەیە. لە مانگی مەی 1948 ەوە و یەکەم ساڵی وەیشوومەوە تا ئێستا، هاوکات لەگەڵ داگیر کردنی فەلەستینی هەوڵی بەرفراوایان داوە بۆ هێنانەوەی جوولەکەکان لە هەموو ناوچەکانی جیهانەوە بۆ ئیسرائیل.
شکستی پڕۆژەی کۆچاندنی جوولەکەکان بۆ ئیسرائیل ئاشكرا بووە و ئێستا جوولەکەکان نەک نایانانەوێت بگەڕێنەوە ئیسرائیل بەڵکوو بەدوای هەلدا دەگەڕێن لەوێ بچنە دەرەوە.
تا ئێستاش نزیک بە 80 هەزار شارۆچکەنشین لەبەر هێرشەکانی حزبوڵڵای لوبنان سەرەڕای بەڵێنەکانی کابینە، تا ئێستا نەگەڕاونەتەوە بۆ شارۆچکەکانیان.
هەروەها دوای گەردەلوولی ئەقسا دۆخی ئابووری ئیسرائیل خراپتر بووە و تا ئێستا 260 هەزار ئیسرائیل لە دەسپێکی ئۆپراسیۆنی گەردەلوولی ئەقساوە داوای وەرگرتنی مووچەی بێکاریان کردووە.
هەروەها ڕاپۆرتەکان باس لە خەساری گەورە لە گەشتیاری و خزمەتگوزاری و زیاد بوونی ڕێژەی بێکاری، دابەزینی بوورس، دابەزینی نرخی پارەی ئیسرائیل دەکەن.
یەکێک لە گرینگترین هپکارەکانی کێشەی ئابووری ئیسرائیل دەگەڕێتەوە بۆ هێرشەکانی ئەرتەشی یەمەن لە دەریای سوور و بابولمەندەب و دوابەدوای ئەوە گۆڕینی ڕێگای پاپۆڕەکانی ئیسرائیل کە تێچووی 67 بۆ 200 لەسەدیانی زیاد کردووە.
بە گشتی هاوکات لەگەڵ چڕ بوونەوەی کێشە ئابووریەکان، ئاسایشی درۆیی ئیسرائیلیش ئاشکرا بووە و نەک ئاسایشیان نییە بەڵکوو ترسی هێرشەکانی بەرخۆدانیشیان لەدڵ دایە کە نەوەکا ئەو وڵاتە بەڵێن دراوە بڕووخێت.
ئامانجی قسەکە
هەفتا و شەشەمین ساڵرۆژی وەیشوومە لە کەشێکی زپر قەیراناویدا هاتووەتە پێشەوە. چی دیکە تەنیا باسی بەزینی کابینە و کودەتای ناوخۆیی نییە بەڵکوو خودی چییەتی و بوونی ئیسرائیل لە مەترسیدایە.
هێرشەکانی بەرخۆدان لە لوبنان، عێراق، سووریا و یەمەن و تێچووەکان لە غەززە ئەو ڕژێمەی بەرەو لەناوچوون بردووە. هێرشی مووشەکی و درۆنی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل نیشانی دا کە ڕۆژانی ڕەشی ئیسرائیل گەییشتووە و ئەو ڕژێمە دوا هەناسەکانی دەدات.
هەروەها ئیسرائیل بە هۆی کۆمەڵکوژی لە کەرتی غەززە لە ئاستی نێودەوڵەتی گۆشەگیر بووە و ئیدانە کردنی جەنایەتەکانی ئیسرائیل لە دادگای نێودەوڵەتی و لەم دواییەدا پەسەند کردنی بڕیارنامەیەک لەسەر ئەندامێتی فەلەستین لە نەتەوەیەکگرتووەکان و هەروەها هەوڵی وڵاتانی ئەورووپی بۆ بە فەرمی ناساندنی فەلەستین ، گۆشەگیر بوونی ئیسرائیل ئاشكرا دەکات.