مێحما خەلیل نوێنەری پارتی لە پەرلەمانی عێراق، وتی: هەناردە کردنی نەوتی هەرێم لە ڕێگای هێڵی بۆری جیهانی تورکیاوە لە داهاتوویەکی نزیکدا دەست پێدەکاتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەحما خەلیل، نوێنەری پارتی لە پەرلەمانی عێڕاق، لە گفتوگۆیەکدا ڕایگەیاند: کێشە لە ڕەتوی هەناردە کردنی نەوتی هەرێم بەهۆی ئەوەیە کە هێشتا لایەنی تورکیایی بەستێنی تەکنیکی خۆیی تەواو نەکردووە.

ناوبراو وتیشی: هەناردە کردنی نەوتی هەرێم لە ڕێگای هێڵی بۆری نەوتی جیهانی تورکیاوە ، دوای تەواو کردنی ئامادەکاریی پێویست لەلایەن حکومەتی ناوەندی و هەرێمی کوردستانەوە بەزوویی دەست پێدەکاتەوە.