سه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند: دژی ئەو هەوڵانە دەوەستنەوە کە دەیانەوێت بەربەست لەبەردەم ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی بێگەرد دروستبکەن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان لە واشنتن لەگەڵ برێت مەکگۆرک، رێكخەری كۆشكی سپی بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکان ئامادەبوو، دوایین رووداو و گۆڕانکارییە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان، عیراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گفتوگۆیان لەبارەوەکرا و جەخت لە هەماهەنگی و کاری هاوبەشی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکان کرایەوە بە ئاڕاستەی پاراستنی سەقامگیری، پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و گەشەپێدانی دیموکراسی لەناوچەکەدا.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، بافڵ تاڵەبانی، سه‌رۆكی یه‌كێتی ئاماژەی بە دۆخی هەرێمی کوردستان و پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کردووه‌ و رایگەیاندووه‌: بە هەمووشێوەیەک دژی ئەو هەوڵانە دەوەستینەوە کە دەیانەوێت بەربەست لەبەردەم ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی بێگەرد دروستبکەن و قەوارەی هەرێمی کوردستان و ئەو رووخسارە گەشەی هەرێمەکەمان کە هەوڵی بۆ دەدەین، بکەوێتە مەترسییەوە".