بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیبراهیم محەمەد دەیلەمی باڵوێزی یەمەن لە ئێران ، بە ئاماژە بە ئۆپراسیۆنی وەعدەی سادق ڕایگەیاند: هەموو ئۆپراسیۆنەکانی بەرەی بەرخۆدان لە بوارە جیاوازەکان، لە پاڵپشتی خەڵکی فەلەستین لە ژێرناوی " ئێوە تەنیا نین و ئێمە تا سەرکەوتن لەگەڵتانین" ئەنجام دراوە.
ناوبراو زیادی کرد: ئاڵبەت ئۆپراسیۆنەکەی ئەم دواییەی هێزە چەکدارەکانی ئێران لەژێرناوی وەعدەی سادق ڕووداوێکی زۆر گەورە بوو؛ ئەو ئۆپراسیۆنە نیشاندەری یەکگرتوویی و ئاوهانگی بەربڵاوی ئەو بەرەیە لە بوارە جیاوازەکانە.
باڵوێزی یەمەن لە ئێران وتی: ئێران، ئەو کارە گەورەیەی لە قۆناغی یەکەم بۆ یاری گەیاندن بە فەلەستینییەکان ئەنجام دا و بە پشتی خودا چاوەڕوانی کاری گەورەتریشین.