ئاژانسی هەواڵی مێهر گرووپی نێودەوڵەتی: ئەحمەد ئەلکومە نووسەر و ڕۆژنامەڤانی فەلەستینی و یەکێک لە ڕزگاربووەکانی کۆمەڵکوی ئیسرائیل لە غەززە لە پەراوێزی پێشانگای کتێبی تاران لە گفتوگۆ لەگەڵ مێهر جەختی کرد کە بوونی ژووری فەلەستین لە پێشانگای کتێبی تارانی نیشاندەری ئەو خاڵە وەسف کرد کە فەلەستین لە دڵی دەسەڵات و خەڵکی ئێرانە.
دەقی ئەو گفتوگۆیە لە خوارەوە دێت:
ئەوانەی سەردانی پێشانگای کتێبی تاران دەکەن چۆن پێشوازیان لە ئێوە کردووە؟
من و بنەماڵەکەم کە لە ئێرانین زۆر خۆشحاڵین و لە ئێران وەکوو وڵاتی دووهەمی خۆمان چاولێدەکەین و ڕای من لەسەر ئێران بە هاتنم گۆڕدرا. ئێمە لە بەرانبەر گەلێکی خۆڕاگر و بە فەرهەنگداین و ئەوە لە هەموو ئەوانە سەردانی پێشانگا دەکەن دیارە. ، بوونی ژووری فەلەستین لە پێشانگای کتێبی تارانی نیشاندەری ئەو خاڵە وەسف کرد کە فەلەستین لە دڵی دەسەڵات و خەڵکی ئێرانە . دووهەم ئەوەی کە بوونی ئێمە لە ئێرە نیشاندەری قووڵایی پێوەندی گەلی ئێران و فەلەستینە بۆیە هەست بە غەریبی نەدەکەین. دوژمنی هاوبەش و ئامانجی هاوبەشمان هەیە بە ناوی فەلەستین و وەک ئیمام خومەینی وتوویە پرسی فەلەستین پێوەندی بە هەموو موسڵمانانەوە هەیە.
مامۆستا ئەحمەد ئێمە تێگەییشتین کە ئێوە لەم دواییەدا و دوای ماوەیەکی زۆر لە کۆمەڵکوژی ئیسرائیل ، لە غەززە هاتوونەتە دەرەوە. دۆخی دەروونی دانیشتووانی ئەو ناوچە چۆنە؟
ڕاستی ئەوەیە کە دۆخی غەززە زۆر ئەستەمە؛ ئێمە شەڕێکی بێ وێنە دەبینین. بەرخۆدانی ئێمە لە 75 ساڵ پێشەوە بەردەوام درێژەی هەبووە و ئێمە دوایین و درێژترین داگیرکاری ئەم سەردەمە دەبینین. لە ئەوێ کۆمەڵکوژی و پاکتاوی ڕەگەزی و سزای بەکۆمەڵ دەکرێت کە بەتواوەتی یاسا نێودەوڵەتییەکان بە تاوانی دەزانن.
من بە هەموو خەڵکی ئێرانی ڕادەگەیێنم کە یەکێک لە هۆکارەکانی مانەوەی ئێمە لە غەززە دوای پشت بەستن بە خودا، پاڵپشتی گەلانی عەرەبی و ئیسلامی لەوانە ئێرانە و من لە نوێنەرایەتی هەموو فەلەستینەوە دەسخۆشی لە پاڵپشتییەکانتان دەکەم.