بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا خامنەیی، ڕێبەری باڵای شۆڕش سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە سەردانی سی و پێنجەمین خولی پێشانگای نێودەوڵەتی کتێبی تاران، وتیان: هۆکارێکی دیکە بۆ سەردانی پێشانگای کتێب، دروستکردنی بناغەیە بۆ گەشەپێدانی کتێب و خوێندنەوە.
وتیشیان: من بڕوام وایە هەموو مرۆڤەکان لە تەمەن و ئاستە جیاوازەکاندا پێویستیان بە کتێب هەیە و هیچ شتێک ناتوانێت جێگەی کتێب بگرێتەوە.
زیادیشیان کرد: بێگومان لەم کەرتەدا یارمەتی بدرێت و پێویستە ئەم پرۆسەیە بەردەوام بێت، بەڵام ئەرکێکی تری گرنگ ئەوەیە کە چالاکوانانی تۆڕی کۆمەڵایەتی پەرەپێدانی کتێب و خوێندنەوە بە یەکێک لە ئەرکەکانی خۆیان بزانن.
جەختیشیان کردەوە: چالاکوانانی تۆڕی کۆمەڵایەتی پێویستە کتێبی باش لە بوارە جیاجیاکانی زانست، ئەدەب، مێژوو، هونەر، مەسەلە ئایینی و باوەڕییەکان و بە یەک وشە "کتێبی بەسوود" بناسێنن و پەرەی پێبدەن.